پرۆژەی ژیانەوەی سلێمانی دەکەوێتە سەر شەقامی سەرەکی قولەرەیسی پێکهاتووە لە ٩ باڵەخانەی 23 قاتی بە دوو قەبارەی جیاواز کە رووبەرەکەیان پێکهاتووە لە شوقەی (١٤٢.٧٥) و (١٦٦.٥٢) مەتر دوجا، هەر باڵەخانەیەک گەراجی ژێرزەمینی تایبەت بە خۆی هەیە هەروەها سیستمی ساردی و گەرمی بەردەوام لە ناو باڵەخانەکاندا دانراوە، پرۆژەکەمان دەروانێت بەسەر شاری سلێمانیدا و هەموو باڵەخانەکانی بە مۆدێرنترین رێگا ئەندازیارییەکان دروست دەکرێت کە بەرگەی هەموو کارەساتێکی سرووشتی دەگرێت هەروەها نهۆمی زەمینی پرۆژەی ژیانەوەی سلێمانی کۆمەڵێک دوکان لەخۆ دەگرێت کە لە داهاتوودا دەبنە جێگایی براندە جیهانییەکان.
یەکێک لە تایبەتمەندییەکانی پرۆژەی ژیانەوەی سلێمانی شوێنی پرۆژەکەیە، کە دەکەوێتە سەر رێگای سەرەکی قولەرەیسی و نزیک هاوینە هەواری سەرچنار ، هەروەها شوێنی پرۆژەکە نزیکە لە یەکەکانی خوێندن، نموونە زانکۆیی کۆمار، زانکۆیی تیشک، زانکۆیی سلێمانی هەروەها پرۆژەکە سروشتێکی جوانی هەیە و دەروانێت بەسەر شاری سلێمانیدا و دیمەنێکی دڵفرێن و سیمایەکی جوابی پێدەبەخشێت. وە رووبەرێکی زۆر بە سەوزایی لە پرۆژەکەدا دابینکراوە.